چاویارنیوز _ هێرشی درۆنی کرایەسەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لەپارێزگەی دهۆک، لەو بارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێک كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
دەشڵێت، ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە دێت کە لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین.
No Comment! Be the first one.