چاویارنیوز – دوای هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ بۆسەر کێڵگەی نەوتی پیشخاپۆر، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی تەمووزی 2025 لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک. هەرچەندە هێرشەکان زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە توندی ئەم هێرشە تیرویستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتیی کارمەندانی مەدەنیی کەرتی وزە.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.
No Comment! Be the first one.