چاویارنیوز _ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردۆتەوە و تەنها لە یەک ڕۆژدا نزیکەی 50 جار سنووری قەزای ئامێدییان تۆپباران کرد.
کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی CPT ئەمریکی ڕایگەیاند: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 48 جار سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.
ڕوونیشیکردەوە کە تۆپبارانەکان گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ لە بەری گارە و چیای مەتینا لە پشتی گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤایان لە دەڤەری نهێلێی سەر بە ئامێدی گرتووەتەوە.
کامەران عوسمان ڕاشیگەیاند، لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا، هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە کەمی کردبوو، بەڵام بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی، ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە لەشکرکێشی و هێرشی چڕ بۆسەر هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشانەی تورکیا لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێکە پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچیوەی پرۆسەی ئاشتیدا خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و هیچ چالاکییەکی سەربازیش لە دژی سوپای تورکیا ئەنجام نادات.
ڕێکخراوی CPT ئەمریکی:
هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە
تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 48 جار سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.

No Comment! Be the first one.