چاویارنیوز _ قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانىی عێراق رایگەیاند: ئە هێزانەی ئەمریکا کە لە ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە بەرەو هەرێمى کوردستان کشاونەتەوە، بەپێی خشتەىەکی دیاریکراو ساڵى داهاتوو لە هەرێمى کوردستانیش دەکشێنەوە.
ئەعرەجى ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2023 و 2024ەوە لیژنەیەکی دانوستانکاری هاوبەش چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ دانوستان لەسەر داڕشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، لە ئەنجامدا خشتەی کاتی بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە دانرا و قۆناغی یەکەم کشانەوەی هێزەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، دواتر کشانەوەی هێزەکان لە هەرێم تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو.
ئەعرەجى وتوویەتی: هەندێک هێز و لایەنیتر دەیانەوێت ئەم جێگۆڕکێیەی ئەمریکا بە پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکەوە ببەستنەوە، بەڵام ئەمە نادروستە، ئێمە ئاگامان لەوە هەبووە لە ساڵی ٢٠٢٥ چی ڕوودەدات کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستمان بە دانوستان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد.
قاسم ئەعرەجى:
هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان دەکشێنەوە
ئەعرەجى ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2023 و 2024ەوە لیژنەیەکی دانوستانکاری هاوبەش چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ دانوستان لەسەر داڕشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، لە ئەنجامدا خشتەی کاتی بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە دانرا.

No Comment! Be the first one.