چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات بەغدا مووچەی مانگی هەشت رەوانە بکات، بەغداش دەڵێت: هەرێم کێشە بۆ ناردنی 120 ملیار دینارەکە دروست دەکات.
میدیاکانی نزیک لەحکومەتی هەرێم دەڵێن: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە بتوانێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی مانگی نۆش رەوانەبکرێت و دانەشبکرێت. بەڵام بەغدا واناڵێت و ڕەخنەی لەحکومەتی هەرێم هەیەو چاوەڕوانی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتییە.
هێشتا پرسی مووچە یەکلایی نەکراوەتەوە
حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات مانگەکانی مووچە هاوتای مانگەکانی عێراق لێبکرێت، بەڵام حکومەتی عێراقیش پێیوایە حکومەتی هەرێم ڕێگری لەڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەکات.
No Comment! Be the first one.