چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: هێشتا یەکێتی بە رەسمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشاننەکردووە و پاشان قوباد تاڵەبانی وتی:”ئایا سەرۆک بافڵ یان یەکێتی بە رەسمی ناوی کەسێکی هێناوە کە کاندیدبکرێت؟”، وتیان نەخێر، وتی، “کەواتە هێشتا یەکێتی کاندیدەکەی خۆی دەستنیشان نەکردووە”، کەچی کەم رۆژ هەیە میدیای پارتی ناوی سەرکردەیەکی یەکێتی نەهێنێت، گوایە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە کاندیدکراوە و هەر خۆشیان کۆمەڵێک مەرج باسدەکەن.
ڕایگەیاند: ئەم جۆرە پەیامانە دەکەونە خانەی نابەرپرسیارێتیی میدیایی و تەنیا مەرامیان لەو پەیامانە لێدانە لە کەسایەتیی سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەرامبەردا میدیای ئێمە نەک ناوی هیچ سەرکردەیەکی پارتیی نەهێناوە، بەڵکو میدیای یەکێتی هیچ شتێکی لەسەر بڵاونەكردنەوە.
وتیشی: گەرەکە میدیای پارتی لەمە زیاتر پەیامی نابەرپرسیارانە لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی بڵاونەکاتەوە و هەر رۆژێ ناوی کەسێک نەهێنێت گوایە کاندیدی یەکێتییە و بۆ رۆژی دواتر ناوی کەسێکی دیکە بێنێت، بەردەوامبوون لەسەر ئەم کارە نابەرپرسیارانەیە، دەبێتە هاندەر و پاڵنەر کە میدیای یەکێتییش وەکو کاردانەوە هاوشێوەی ئەوان هەنگاوبنێت.
هێشتا یەکێتی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری دیارینەکردووە
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: ئەوەی میدیای پارتی لەسەر ناوی کاندیدی سەرۆک کۆمار دەیڵێت، لێدانە لە ناوی سەرکردەکانی یەکێتی.
No Comment! Be the first one.