چاویارنیوز _ پەرلەمانتارێک لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە ڕایدەگەیەنێت، بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک هەرگیز لەگەڵ ئەو پرۆژەیەدا نەبووم.
هەردی سەلاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی: نە هەژمارم پڕ کردۆتەوە، نە یەک دیناریشم وەرگرتووە بەو هەژمارە.
ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەو هەژمارەش نابم ئەگەر بڕیار لە دەستی من بێت.
هەردی سەلاح:
هەرگیز لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من نەبووم
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، 800 هەزار مووچەخۆر هەژماری منیان پڕکردۆتەوەو چاوەڕوانیش دەکرێت تاکۆتایی ساڵ بگاتە یەک ملیۆن کەس.

No Comment! Be the first one.