چاویارنیوز – عەلی باپیر، لە دەسپێکی کۆنگرەی پێنجی حیزبەکەی رایگەیاند: ئەو ڕێگایەی ئێمە بەسەریدا دەڕۆین ڕێی موسڵمانیەتی و بەندایەتیکردنە بۆ خودا.
هەرێمی کوردستان خێر و بێری کەم نییە بەڵام بە ئەمانەتەوە بەڕێووە نەچێ.
چۆن دەبێ سێ مانگ خەڵک مووچە نەبێ، ئەم خێروبێرە بۆ کێ دەچێ.
ئەگەر بەرپرسان عوزرێکیان هەیە دەبێ ڕوونیبکەنەوە ئەگەرنا نیشانەی پرسیاریان لەسەرە.
لەگەڵ هەر کەسێکین بە ئەندازەی ئەوەی حەقی پێیە، نە دۆستی موتەڵقمان هەیە نە دوژمنی موتڵەق.
دۆستمان ئەو کەسەیە لەسەر حەقە.
دوژمنیشمان خراپەیە، کفرە، زوڵمە لادانە له شەریعەت.
لە هەشت نۆ کورسی سێ کورسیتان بۆ داناین با ئەو حەرامە لە ئەستۆی ئەوان بێت.
شانازی بە بایکۆتکردنی پەڕلەمان دەکەین و جورئەتی گەورەمان دایە بەر خۆمان ئەگەرچی خەڵکێک ڕەخنەی لێگرتین، سەرەنجام قسەکەی ئێمە ڕاست دەرچوو.
هیوادارم لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو تەزویر و فرت و فێڵە نەبینین، بڕیارمان داوە بەشداربین.
No Comment! Be the first one.