چاویارنیوز _ ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند: ساڵانە لەهەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارین بەرز و نزمی دەکات، هەندێک وەرز هەیە بەرزترە لە ئاستی تێکڕایی و هەندێک وەرز نزمترە، دەکرێت لەو وەرزانەی کە وشکە، سوود لە بارانی دەستکرد ببینرێت.
وتیشی: بارانی دەستکرد تێچوویەکی زۆری پێویستە، جیا لەوەش پێویستی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ورد هەیە، ناکرێت بەبێ بوونی هیچ هەورێک، ئەم پڕۆسەیە جێبەجێبکەین، بەڵکو پێویستە لە رووی زانستییەوە هەڵسەنگاندنی تەواوەتی ئەنجام بدرێت پاشان بڕیاری لەسەر بدرێت.
هەرێمی کوردستان پێویستی بە بارانی دەستکردە
بەپێی لێدوانێکی بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی، هەرێمی کوردستان لەهەندێک ساڵدا پێویستی بە بارانی دەستکردە.
No Comment! Be the first one.