چاویارنیوز_ سەرەڕای کەمئاوی، هەرێم بە فشاری بەغدا بەردانەوەی ئاوی دووکانی سێ هێندە زیادکردووە.
عێراق بە فەرمیی حکومەتی هەرێمی ئاگاداركردوەتەوە كە بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد بكرێت و ماوەی چوار رۆژیشە ئەو داوایەی عێراق خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و سێ هێندە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە زیادكراوە.
بەردانەوەی ئاوی دووکان بەمشێوە مەترسیدارە، کێشە بۆ وشک بوونی بەنداوی دووکان و بەرهەمهێنانی کارەبا دەخاتە ئاراوە، ئەمەش گرفتی سەرەکی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دروست دەکات.
هەرێم ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەردەداتەوە
هەرێم بە فشاری بەغدا بەردانەوەی ئاوی دووکانی سێ هێندە زیادکردووە.

No Comment! Be the first one.