چاویارنیوز _ نەبەز مەجید نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی راگەیاند، لەم دۆخەدا، سەرەڕای ئەوەی هاووڵاتیان کارەبایان نییە، بەڵام حکومەتی هەرێم بەرنامەی بۆ مۆلیدەکان نییە و دەبوو ئێستا بڕیار لەکارەبای مۆلیدەکان بدرایە.
دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی سلێمانی هاوکاری مۆلیدەکان دەکەن، بەڵام پرۆژەی رووناکی رێگەمان نادات کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین.
هەرێم بێکارەبایەو حکومەت بەرنامەی نییە
جارێکیتر کارەبای 24 ساعاتی لەهەرێم کوژایەوەو هەرێم بێکارەبا بوو، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانیش دەڵێت، ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین.
No Comment! Be the first one.