چاویارنیوز ـ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند؛ ، لەبەر ئەوەی داهات ناجێگیرە حکومەتی هەرێم ناتوانێت هەمو مانگێک 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد بکات.
دارا سێکانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا حکومەتی عێراق پابەندە بە ڕێککەوتنەکەوە و ئەوەی کە سەرپێچی ڕێککەوتنەکە دەکات حکومەتی هەرێمە، وتیشی؛ دەبێت هەرێم مانگانە %50ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد بکات.
باس لەوەشدەکات، چونکە داهاتی ناوخۆی هەرێم جێگیر نییە، هەرێم ناتوانێت مانگانە هەموو مانگێک بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ بدات بە بەغدا.
وتیشی، بۆ هەردوولا چارەسەر تەنها ئەوەیەحکومەتی هەرێم پابەندی مەرجەکانی بەغداد بێت یاخود خۆی پرسی موچە لە ئەستۆ بگرێت.
دارا سێکانی:
هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دینار بدات بە بەغدا
دارا سێکانیانی ڕایدەگەیەنێت: چونکە داهاتی ناوخۆی هەرێم جێگیر نییە، هەرێم ناتوانێت مانگانە هەموو مانگێک بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ بدات بە بەغدا.

No Comment! Be the first one.