چاویارنیوز _ لە نووسراوێکدا کە تایبەتە بە مووچەی هەردوو مانگی هەشت و نۆ، حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەربڕیوە و ڕادەستی دەکات.
لە نووسراوەکەدا، حکومەتی هەرێم باسی لەناردنی تەزارووی پێداچونەوەی مانگی هەشت کردووە، لەبەرامبەردا داوا دەکات بڕیار لەبارەی خەرجکردنی موچەی ئەو دوو مانگەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، نووسراوەکەی حکومەتی هەرێم ڕادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکرێت، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
هەرێم نامەیەک بۆ بەغدا دەنێرێت
لە نووسراوێکی ڕەسمیدا، حکومەتی هەرێم داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

No Comment! Be the first one.