چاویارنیوز _ ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم نیەتی ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق نییە لەبارەی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەران.
باڵانبۆ محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێم زۆر بێباک و بێمنەتە و نیەتی ئەوەی نییە چارەسەری کێشە مووچە بکات و بەتەواوی لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێت.
ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم کات دەکوژێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، تەنها بەرنامەیشی ئەوەیە کە تا پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، یەک مووچەیتر دابەش بکات.
وتیشی، ئەم حکومەتە دەیەوێت، تا کۆتایی ئەمساڵ یەک مووچەیتر دابەش بکات، ئەوەش دەبێتە کۆتا مووچەی ساڵی 2025.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند: هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن حکومەت شەش مووچەی مووچەخۆران بەناوی پاشەکەوتەوە دابەشنەکات
داواش دەکات، پێویستە مووچەخۆران فشار دروست بکەن تا مافی خۆیان وەربگرن.
ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان:
هەرێم نیەتی ڕێککەوتنی نییە لەگەڵ عێراق
ئەم حکومەتە دەیەوێت، تا کۆتایی ئەمساڵ یەک مووچەیتر دابەش بکات، ئەوەش دەبێتە کۆتا مووچەی ساڵی 2025.

No Comment! Be the first one.