چاویارنیوز _ شیروان میرزا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکێک بوو لە بەربەستە گەورەو تاقەتپڕوکێنەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا وەک بەربەست دەبینرێت بریتییە لە داهاتی نانەوتی و لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا یەکلادەکرێتەوە.
وتیشی: لەپێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنە وزارییەکە راپۆرتی خۆیان لەسەر وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت تاوتوێ دەکەن و دەبرێتە ناو کۆبوونەوەکە، تا بزانرێت لەسەر بڕی چەندی داهاتی نانەوتی ڕێکبکەون، لەکاتێکدا بەغدا داوای 120 ملیار دینار دەکات، بەڵام هەرێم دەیەوێت کەمتر بنێرێت. ئەمەش وادەکات هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی ئەو رێککەوتنە هەڵناوەشێننەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی چولی پێشوو باسی لەوەشکرد، هەردوو بابەتی تەوتین و خانەنشینان، تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر دەبێت. چونکە هیچ خاڵێکی قورس لەنێوان هەرێم و بەغدا نەماوەتەوە.
شیروان میرزا:
هەرێم و بەغدا نایانەوێت ڕێککەوتنەکە هەڵبووەشێننەوە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە پێش هەڵبژاردندا، مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، بەڵام ڕەنگە لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، ئەوە یەکلایی بکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.