چاویار نیوز _ هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: وەفدێكی عێراق بۆ پرسی مووچە و هەناردەی نەوت لە هەرێمن و بە دڵنیاییەوە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت.
وتیشی: كۆمپانیاكانی بواری نەوت هیچ بیانوویەكیان نەماوە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بەغداد دەڵێت “تاوەكو هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە كێشەی مووچە چارەسەرنابێت”.
راشیگەیاند: ئەو وەفدەی هاتوونەتە هەرێم دەسەڵاتی بڕیاردان و رێككەوتنیان هەیە و گەشبینین كە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسەكان دەگەنە ڕێككەوتن.
هەرێم و بەغدا ڕێکدەکەون
كۆمپانیاكانی بواری نەوت هیچ بیانوویەكیان نەماوە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت

No Comment! Be the first one.