چاویارنیوز _ کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت وتی: ژێرخانی کارەبای هەرێم توانای بەرهەمهێنانی 8,200 مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی کار ناکات، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە هەندێک لە وێستگەکان وەک هی دوکان، تواناکەی 400 مێگاواتە، بەڵام بهردهوام ئەوەندە بەرهەم ناهێنێت، خواستیش لەسەر کارەبا نزیکەی 3,500 مێگاواتە”.
ڕایشیگەیاند: 55%ـی هاووڵاتییان، کارەبای 24 سەعاتییان هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و راپەڕینیش کارەبای 24 سەعاتییان بۆ دابین دەکرێت، کە بە تێکڕایی دەگاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار بەکارهێنەر.
باسی لە ئامانجی حکومەتیش کرد کە دەیەوێت تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان:
هەرێم پێنج ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کراوە.
No Comment! Be the first one.