چاویارنیوز _ شیروان میرزا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەوەی وادەکات ناردنی مووچەی هەرێم مەترسیی نەبێت، بەردەوامبوونی رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداد لەبارەی مووچەوە، بەغدا پارەی مووچە دەنێرێت و حکومەتی هەرێمیش داهاتی ناوخۆ کە 120 ملیار دینارە رادەست بکات، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێکرا، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی عێراق دابەشدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی ئابووریی عێراق پێش ناردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، داوای لە حکومەتی هەرێم کرد کە داهاتی نانەوتیی رادەستکراو زیاتر بکات و هەرێمیش داوای کەمکردنەوەی داهاتەکە دەکات؛ بەڵام شیروان میرزا ڕایگەیاندووە: ئەو داواکارییە پێویستی بە رێککەوتنی نوێ هەیە لەنێوان هەردوو حکومەتدا.
هەرێم چاوەڕوانی یەکەم مووچەی ئەمساڵ دەکات
لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ئەندامێکی پێشووتری لیژنەی ئابووریی و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات.
No Comment! Be the first one.