چاویارنیوز _ میدیای پارتی بڵاویکردەوە، هەرێم بە داواکارییەکانی بەغدا ڕازیبووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای پارتی ، هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی ناوخۆ رادەست دەکات.
باسی لەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات.
ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە ڕێککەوتنەکەوە، ئەوا بەغداش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
میدیای پارتی:
هەرێم ڕازیبوو بە داواکانی بەغدا
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، هەر مەرجێک بەرامبەر بەغدا هەبێت، جێبەجێی دەکات.

No Comment! Be the first one.