چاویارنیوز – پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: هەر بەردەوامە لە فرۆشتنی کارەبا بە عێراق، ئەوەش لەسەر حسابی هاووڵاتیانی هەرێم.
کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: هەرێم بەبەردەوامی زیاد لە 1000 میگاوات کارەبا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە بە عێراق دەفرۆشێت، عێراق کارەبا لە تورکیاش دەکڕێت لە ڕێگەی هەرێمەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەو کارەبای کە دەفرۆشرێت بە عێراق هی کۆمپانیاکانە و خۆیان دەیفرۆشن و لەسەر حسابی هاووڵاتیانی هەرێم کارەبای بەردەوام دەدرێتە هاووڵاتیانی عێراق.
ڕوونیکردەوە، لە هەموو حاڵەتەکاندا، هەرێم کارەبا بە هەرزانتر دەفرۆشێت بە عێراق لەچاو هاووڵاتیانی هەرێم.
وتیشی، حکومەتی هەرێم سوود لە گرێبەستی نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی کارەبای عێراق وەردەگرێت و ئەو کارەبای لە تورکیاوە دەچێت بۆ عێراق بە ڕێگەی ژێرخانی کارەبای هەرێم سوودی لێ وەردەگرن.
کاوە عەلی:
هەرێم کارەبای هاووڵاتیان دەفرۆشێتە عێراق
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: هەرێم بەبەردەوامی زیاد لە 1000 میگاوات کارەبا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە بە عێراق دەفرۆشێت.

No Comment! Be the first one.