چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە بەغدا مووچەی مانگی(٨) بنێرێت و لەبەرامبەردا هەرێم (١٢٠ ملیار) دیناری داهاتی نانەوتی تا کۆتایی ئەم هەفتە بنێرێت بۆ ناوەند، بەڵام ئەوەی زانراوە، هەرێم تائێستا نیازپاکی پیشاننەداوە بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە و دەڵێت: بڕەکە زۆرە و دەیەوێت بۆ (٢٠ ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ، ٩٦٢ ملیاری مووچە لەدەستبدرێت کە ئەوەش هەڵەیە.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بۆ مووچەی مانگی (١٠)یش، تاکۆتایی ئەم مانگە (١٢٠ ملیار) دیناری دیکە بنێرن! چونکە ئەگەر دوو داهاتی ناوخۆ بنێردرێت، ئەوا پێش هەڵبژاردن دوو موچە دێت.
عەلی حەمەساڵح:
هەرێم 120 ملیاری داهاتی نانەوتی نانێرێت
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: عێراق پێش هەڵبژاردن دوو موچە بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم بتوانێت (١٢٠) ملیار لە داهاتی نانەوتی بخاتەسەر بانکی فیدڕاڵی.
No Comment! Be the first one.