چاویارنیوز _ بەپێی لێدوانێکی کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، ئەمساڵ ناونووسین بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە بە ئەلیکترۆنی کراوەو ئامانجیش لە ناونووسین بەم سیستمە، کارئاسانی بووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناوبنووسن. بۆ نموونە هاووڵاتییەک لە پێنجوێن و حاجی ئۆمەرانەوە دەتوانێت بەبێ سەردانیکردنی ناوەندی شارەکان، ناوی خۆی بنووسێت بۆ حەج و عومرە.
وتیشی: بۆیەکەمجارە ناونووسین بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، ئەم سیستمەش زیرەکە و داواکاران تەنیا دەتوانن یەکجار ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بۆیە لەبەرئەم هۆکارە 612 فۆرم کە نزیکەی هەزار کەس دەبن رەتکراونەتەوە و هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە پێشتر حەجیان ئەنجام داوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 90 هەزار داواکاریی بۆ چوونە حەجی ساڵی 2026 تۆمارکراون و پشکی هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 135 کەسە کە ناویان لە تیروپشک دەردەچێت، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئاستی چاوەڕوانیی ئێمەدا نییە و حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ سعودیە لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی پشکی عێراق زیاد بکات، بێگومان ئەو کاتە پشکی هەرێمی کوردستانیش زیاتر دەبێت.
وتیشی: ناونووسین بۆ چوونە حەج 11ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و سەعات 12:00ـی شەوی 26ـی ئەیلوول کۆتاییهات.
هەزار کەس لە تیروپشکی حەج دوورخراونەتەوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند: بۆ ئەم ساڵی حەج و عومرە ناونووسین کراوەتە ئەلیکترۆنی و یەکەمجارە لە رێگەی سیستمێکی زۆر پێشکەوتووەوە کراوە.
No Comment! Be the first one.