چاویارنیوز _ فوئاد عەبابەکر سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر رایگەیاند: بەبێ ئەوەی هیچ کەموکورتییەک لەدۆسێکانیاندا هەبێت، زیاتر لەهەشت هەزار كەمئەندامی سەنگەر لە هەرێم، مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان پێنەدراوە، ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی پارەی پێویستی بۆ مووچە مانگی 10ی ساڵی رابردوی ئەو ژمارە کەمئەندامە ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگرتووەو نایدات و دابەشیناکات.
وتیشی: تا هەفتەی داهاتوو چاوەڕوانی دواین قسەی حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەین بەڵکو ئەو مووچەیەی ساڵی رابردوومان بۆ خەرجبکات، ئەگەر وەڵاممان نەداتەوە، ئەوا ئێمەش هەڵوێستمان دەبێت، چونکە حكومەت بەخوێنی ئێمە دروستبووە، دەبوو لەبری ئەوەی مووچەكانمان رابگرێت، یاسای ژمارە 34ی خانەنشینی جێبەجێبكردایە.
هەشت هەزار کەمئەندام چاوەڕوانی یەک مووچەن
سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر دەڵێت:نزیکەی هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.
No Comment! Be the first one.