چاویارنیوز _ باسم غرێباوی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی “العربي الجدید”ی راگەیاندووە: رێککەوتنی نەوتیی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەخۆگرتووە، کە میکانیزمێکی روونی دیاریكردووە بۆ رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.
ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک بەرپرسیار دەبێت لە وەرگرتن و گلدانەوەی نەوتەكە بەشێوەیەكی ناوەندی، پێش ئەوەی لە ڕێگەی بۆری هەناردەکردنی تورکیاوە پەمپ بكرێت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، ئەوەش دوای تەواوبوونی رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ لایەنی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم میکانیزمە رێگە دەدات بە وردە وردە دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە چەند رۆژی داهاتوودا ، دوای ئەوەی ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستیکییە پێویستەکان دەکرێت، ئەو هەنگاوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر داهاتی گشتی دەبێت و سەرچاوەکانی گەنجینەی فیدراڵی زیاد دەكات.
No Comment! Be the first one.