چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە بەندەری جەیهان راگیرا، بەڵام دواتر ڕێگەچارەیەک بۆ وەسانەکە دۆزرایەوە و هەناردە کردنەوەی نەوت دەستیپێکردەوە.
پێشتر بەبڕیاری دادگای پاریس، بۆ ماوەی دووساڵ نەوتی هەرێم لە ئاداری 2023 بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیرا، بەڵام دواتر ڕێککەوتنی سێقۆڵی ئەنجامدرا و لە 27 ی مانگی ڕابردو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە.
دوای ڕاگرتنی بۆ چەند کاتژمێرێک؛
هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ ماوەیەک هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیرا، هەر ئەمڕۆ 3ی 10ی 2025، هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکردەوە.
No Comment! Be the first one.