چاویارنیوز _ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: هەوڵدەدرێت مووچەی مانگی شەش یەکلابکرێتەوە
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە كە بتواندرێت لەو كۆبوونەوەیەدا بابەتی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانەبەرانی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە.
وتیشی: بابەتی نەوت كۆتایی هاتووە و ئەوەی ئێستا ماوەتەوە جۆری ئەو داهاتانەیە كە دەبێت هەرێم بە بەغدای بدات.
هەوڵدەدرێت سبەینێ مووچەی مانگی شەش یەکلابکرێتەوە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا وتی: بابەتی نەوت كۆتایی هاتووە و ئەوەی ئێستا ماوەتەوە جۆری ئەو داهاتانەیە كە دەبێت هەرێم بە بەغدای بدات، هەوڵیشدەدرێت سبەینێ پرسی مووچەی مانگی شەش یەکلابکرێتەوە.

No Comment! Be the first one.