چاویارنیوز _ دوای ئەوەی زانرا کە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوتووەو کتێبەکانیان هەمووی خراپ بووەو فڕێدراون، لەئێستادا هەڵمەتێک لەناو نووسەراندا دەستی پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ.
محەمەد نوری ڕۆژنامەنووس دەڵێت: سەرەڕای دڵتەنگیم بۆ ئەو زیانەی بەسەر چەمچەماڵ و کتێبخانەی شارەکە هاتووە، بەڵام لەلای خۆمەوە ئامادەم 500 کتێب ببەخشم بە کتێبخانەی چەمچەماڵ.
هەڵمەتی بەخشینی کتێب بە کتێبخانەی چەمچەماڵ دەستیپێکرد
دوای ئەوەی شاری چەمچەماڵ بەهۆی زۆری باران و لافاوەوە تووشی زیان هات، لەسەر ئاستە جیاوازەکان هەوڵەکان دەستیان پێکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو جێگەو شتانەی کە تووشی زیانەکە بووە.
No Comment! Be the first one.