چاویارنیوز _ هەرسێ هێزی سیاسیی کوردستانی، هەڵوێست و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری، لەبارەگای سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری هەولێر، کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغداد و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و پاراستن و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا هەرسێ لایەنەکە هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان.
جێگەی ئاماژەیە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، هەڵوێست پێنج کورسی، یەکگرتوو چوار کورسی و کۆمەڵی دادگەری یەک کورسی بەدەستهێناوە.
هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵ ڕێککەوتن
هەرسێ لایەنی کوردستانی، هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری ڕێککەوتن لەسەر کاری پێکەوەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
No Comment! Be the first one.