چاویارنیوز – دوای ئەوەی سودانی دەرگای بەروی واستەکردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم داخست، وەزیرە کوردەکان هانا بۆ نوسینگەی سودانی دەبەن دەرگاکە بکاتەوە.
عەلی قەڵادزەیی، نوسەر دەڵێت:بریار وابوو کەخاوەن کەرامەت بین و لەبەغدای قبوڵ نەکەین مووچە نەنێرێ، دەیانگوت خۆ ئێمە سواڵکەر نیین، بەڵام بەداخەوە دۆخەکە راست دەرنەچوو.
ویشی،دوای شکستی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەرێم لەهەفتەی ڕابردوو، دوای ئەوەی سودانی دەرگای بەرووی دەسەڵاتدارانی کورددا داخست بۆ تەلەفۆن کردن و واسته کردن و پارانەوە وەک جاری جاران کە تخوا خاوەن شکۆ ئەم مانگەش مووچە بنێرە، دوای داخرانی دەرگای سودانی بەرویان دەسەڵاتی کوردی بەناچاری لەئێستادا هانایان بۆ وەزیرە کوردەکانی کابینەی سودانی بردوە بۆ ئەوەی ئەوان هانا بۆ نوسینگەی سودانی ببەن، بەڵکو ئەوە خوایە ئەمجارە ئەو واستەیەک بکات و دەرگای سودانی بکاتەوە و ئەم مانگەش مووچە بنێرێت.
بەراستی خاوەن کەرامەتین!
No Comment! Be the first one.