چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، وەفدێکی هەرێم لەبەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە.
ئەو وەفدە باڵایەی حکومەتی هەرێم بۆ مووچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن، پاشان بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.
سەرچاوەیەک لە وەفدەکەی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوانیان لەبارەی مووچە، بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بەو ئامانجەی لیژنە هاوبەشەکان ڕاپۆرتەکانیان تەواو بکەن بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیکبووەتەوە لە چارەسەر. بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو کێشەی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێن.
وەفدێکی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری مووچە لە بەغدایە
بەپێی زانیارییەکان، وەفدێکی هەرێم لەبەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە.

No Comment! Be the first one.