چاویارنیوز _ ماڵپەڕێکی عەرەبی زانیاری لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم دەگاتە بەغدا.
ماڵپەڕی ئەی بی سی عەرەبی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاندووە، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێدەکەوێت، بۆ تاوتوێکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی دیکەی دارایی و ئیداری.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی ناوەند بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی داوە، بەڵام هێشتا مووچەخۆران مووچەکەیان وەرنەگرتووەو پارەکە نەخراوەتەسەر هەژماری حسابی حکومەتی هەرێم.
ئەی بی سی عەرەبی؛
وەفدێکی نوێی هەرێم دەچێتە بەغدا
بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی دیکەی دارایی و ئیداری، ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا.

No Comment! Be the first one.