چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبەردەم مایکی کەناڵەکاندا وتی: وتارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، ستایلێکی جیاوازە، توێژە جیاوازەکان و گەنجان، حەزیان لەو شێوە قسانەیە و ئەمەش وایکردووە لایەنگرانی حزبەکانی دیکەش گوێی لێدەگرن.
لەبارەی هەڵوێستەکانی پارتیشەوە، سەعیدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵسوکەوتانەی پارتی دەیکات، شەراکەتی هاوبەش نییە، رەفتاری لایەنێکە کە خۆی بە حاکم بزانێت، بەڵام یەکێتی حاکمیەتی کەسی قبووڵ نییە، ئێمە حاکمیەتی هاوبەشمان قبووڵە.
سەعدی ئەحمەد پیرە:
پارتی بڕوای بەشەراکەت نییە و حاکمیەتی دەوێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەکانیدا دەیڵێت، ستایلێکی جیاوازە، لایەنگرانی حزبەکانی تریش گوێی لێدەگرن
No Comment! Be the first one.