چاویارنیوز _ دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژنێک لەهەولێر ڕایگەیاند: 20 ساڵە هاوسەرەکەی لەلایەن پارتییەوە بیسەروشوێن کراوە، پەرلەمانتارێکی خولی پێشوو دەڵێت: ئەرکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە لەسەر ئەم تاوانە بێتەدەنگ.
عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: ئەو هاووڵاتییە بەهەر تۆمەتێک دەستگیرکرابێت، مافی هەیە پارێزەری هەبێت، مافی هەیە دادگایی ئاشکرابکرێت، مافی هەیە خانەوادەکەی چارەنووسی بزانن و بیبینن!
ڕاشیگەیاند: بە چ یاسایەکی ئاسمانی و زەمینی بۆ ماوەی (٢٠ ساڵ) گەنجێک دەستگیر دەکەن و دایکی و خانەوادەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەری نەبێت؟ لەکاتێکدا لەناو شاری هەولێر، بە ڕۆژی ڕووناک بانگکراوە بۆ ئاسایش تا کەفالەتی برایەکی بکات، لەو ڕۆژەوە بێ سەروشوێنکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر سزا دراوە ئیتر چیتاندەوێت و بۆ بەکەس و کاری ناڵێن و ڕێگە نادەن شەش منداڵەکەی بیبینێت، ئەگەر کوشتووتانە بۆ ئێسک و پروسکەکەی پێ نادەنەوە تا بە ئارامی سەر بنێنەوەو دڵنیابن لەوەی کە ژیاندا نەماوە؟
بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو هاووڵاتیە ناوی( بەهرام عەزیز موحەممەد)ە، پیشەی فیتەر بووە لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر، هاوسەری ئەم خاتوونەیە و کوڕی ئەو پیرە ژنەیە، بیست ساڵە بە ڕێگەی ئاسایشی هەولێرەوەن تا چارەنووسی کورەکەیان بزانن کە باوکی شەش منداڵە، واتە ئەگەر ئەو رۆژەی گیراوە منداڵێکی تازە لە دایکبووی هەبووبێت ئێستە ئەو منداڵە گەنجێکی بیست ساڵەو تا ئێستا باوکی خۆی نەبینیوە؟
عومەر گوڵپی:
پارتی بیست ساڵە هاووڵاتییەکی بەبێ دادگاییکردن زیندانیکردووە
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەو هاووڵاتییە بەهەر تۆمەتێک دەستگیرکرابێت، مافی هەیە پارێزەری هەبێت، مافی هەیە دادگایی ئاشکرابکرێت، مافی هەیە خانەوادەکەی چارەنووسی بزانن و بیبینن!

No Comment! Be the first one.