چاویارنیوز – پەرلەمانتارێکی یەکێتی، بە توندی ڕەخنە لە پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دەگرێت و وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەموو مەلەفەکانی ئاڵۆز کردووە، جەخت لەسەر، سەرنەوی کردنی ئەو پارتە بۆ تورکیا دەکات.
شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە سیاسەتی پارتی کە ئەنجامی قەیراناوی بۆ خەڵکی کوردستان هەیە، ئاماژەی بە قەیران دروست کردنی ئەو لایەنە لەگەڵ بەغدا و ئاڵۆزکردنی مەلەفی نەوت و هەروەها قەرزارکردنی کوردستان کرد.
ئەم پەرلەمانتارە ڕەخنەگرە باسی لە بەکرێگیراویی پارتی بۆ تورکیاش کرد و نووسی: ئەو سەرنەویکردنەی پارتی بۆ تورکیای دەکات، کە تورکیاش لەبری مووچە درۆنمان بۆ دەنێرێت.
لە کۆتایی دا شنیار دەڵێت: هیچ سازشێک نەک لەگەڵ بەغداد نایکات، بەس خەریکی زمانی هەڕەشەیە. ئەمە رون و ئاشکرایە پارتی بێ دوژمنی وەهمی ناژیت.
شنیار ئەنوەر:
پارتی بێ دوژمنی وەهمی ناژیت!
پارتی بەس خەریکی زمانی هەڕەشەیە. ئەمە رون و ئاشکرایە پارتی بێ دوژمنی وەهمی ناژیت.

No Comment! Be the first one.