چاویارنیوز _ ڕێبوار تاها پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند: پارتی هەر ڕۆژێک فیتنەیەک دەنێتەوە، هەر ڕۆژێک دەرگایەک لەمن دەکەنەوە ئەگەر بۆ خەڵکی کەرکوکی باس بکەم، ئەمانە چیدەکەن، خەڵک خۆی دەچێت بەردبارانیان دەکات.
وتیشی:ئەمانە لە بری ئەوەی بێن لەگەڵ ئێمە ببینە تیمێک و کاربکەین ، پلانی خراپ دادەڕێژن، دژی ئیدارە و دادگاو ئیرادەی خەڵکی کەرکوک قسەدەکەن.
باسی لەوەشکرد، ئێمە نامانەوێت ئەو دەرگایە بکەینەوە، ئەوانیش دەیانەوێت وەک 21 ساڵی ڕابردوو لێرە بەردەوامبن و بیربکەنەوە، کە لەو ماوەیەدا هیچمان دەستنەکەوت جگە لە ماڵوێرانی و خراپەکاری، گەنجەکانمان بەرەو دواوە چوون، گەڕەک و خزمەتگوزاری بەرەو دواوە چوون
جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئێمە دەمانەوێت بڵێین ئەم عەقڵییەتە تەواو، ئێمە ناسنامەو زمانمان کەرکوکییە، تیمێکیان ناردۆتە پارێزگای کەرکوک ئەمە عەقڵییەتەکەیەتی، نامانەوێت بەعەقڵییەتی کۆنی ئەوان ئیش بکەین، بەزۆرنییە، عەقڵییەتی کۆنی پارتی ئێمەی دواخست، ئێمەی وێرانکرد، هەموو پرسەکانی وێرانکرد.
ڕاشیگەیاند: ئێمە دەمانەوێت ئەم شارە کە پڕی لە خێرە ببێتە جوانترین شار، بەعەقڵییەتی ئەوان نابێت، خۆیان کردووە بەهەموو شت و هیچیش نیین.
ڕێبوار تاها:
پارتی خاوەنی عەقڵییەتێکی کۆنە و هەر ڕۆژێک فیتنەیەک دەنێتەوە
ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بڵێین ئەم عەقڵییەتە تەواو، ئێمە ناسنامەو زمانمان کەرکوکییە، تیمێکیان ناردۆتە پارێزگای کەرکوک ئەمە عەقڵییەتەکەیەتی، نامانەوێت.

No Comment! Be the first one.