چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن لە مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتی ڕایگەیاند: کاتێک بە رێنمایی، میدیای (یەکێتی و پارتی ) ئاگادارکراونەتەوە کە بەمەبەستی رەخساندنی کەشێکی ئارامتر بۆ ئەنجامدانی دانووستان لە نێوان وەفدی هەردوولا، کار بۆ رەخساندنی ئەو دۆخە بکەن، میدیا و سەرکردەکانی یەکێتی بەکردەیی پابەندبوونی خۆیان بەو رێنماییانە دووپاتکردەوە، بەڵام بەشێک لەسەرکردەکانی پارتی ئەو دۆخەیان بەدەرفەت زانی و دەستیانکردووە بە لێدوان و پەیامی سەیرو سەمەرەو ناوەرۆکی پەیامی بەشێکیان بۆنی دوو ئیدارەیی لێدێت.
لە بەشێکی دیکەی بۆچوونەکەیدا لەتیف نێروەیی ئاماژە بەوەشدەکات: بەشێک لە سەرکردەکانی پارتی، کاتێک باسی دانوستان و دابەشکردنی پشکەکان دەکەن، دیدگایەکی زۆر نالۆژیکی و هەڵەیان هەیە و وادەزانن خێرێک بە یەکێتی دەکەن و کەی ویستیان خێرەکە رادەگرن، ئەم جۆرە لێدوان و بیرکردنەوەیە هیچ نرخ و بەهایەکی نییە و تەنها بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی دانوستانێکی هاوسەنگ و بەرپرسیارانە دروست دەکات.
وتیشی: پێدەچێت بەرپرسانی پارتی مەبەستی سەرەکییان هێشتنەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بێت بەمشێوەیە، نەک پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزارو دادپەروەر، گەر وانییە یۆ دەبێت تەنها لە دوو رۆژی رابردوودا پێنج سەرکردەی ئەوان لە پێنج پەیامی جیاوازدا بەئارەزووی خۆیان و لە دەرەوەی بەڵێنی هێورکردنەوەی دۆخەکە، فاڵ بۆ یەکێتی بگرنەوە؟.
پارتی خەریکی فاڵگرتنەوەیە
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: پەیامی بەشێک لە لێپرسراوەکانی پارتی بۆنی دووئیدارەیی لێدێت.
No Comment! Be the first one.