چاویارنیوز _ پارتی ناهێڵێت ئەدهەم بارزانی به‌شداریى پرسه‌ی براکەی بكات.
ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایگەیاند کە برایەکی کۆچی دوایی کردووە و ناتوانێت بەشداری پرسەکەی بکات.
ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، رایگەیاند: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دایكم و ئه‌مڕۆش براکەم له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ك چۆن لهئهنفالهكانیش نه‌متوانى به‌شداریى پرسه‌ى باوكم و دوو برام بكه‌م”.
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانى له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند “من ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دایكمم له‌ده‌ستدا، داوامكرد به‌رله‌وه‌ى به خاكى بسپێرن بچم بیبینم، به‌داخه‌وه پارتی.
ڕێگه‌یان نه‌دام، بۆ ئه‌مڕۆش كه براكه‌م كۆچى دوایى كردووه، من له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتم، بۆیه بێده‌نگیم لێكردووه، هه‌ركات گه‌ڕامه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌م”.
وه‌ك ئه‌دهه‌م بارزانى باسیكرد، “من لهئهنفالهكان جگه لهكهسوكار و هه‌شت هه‌زار بارزانى، باوكمم و دوو برام له‌ده‌ستدا، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئێستا نه‌متوانى به‌شداریى پرسه‌كه‌یان بكه‌م، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش پێموایه چارهنوسمه و خوداى گه‌وره بۆ منى داناوه”.
No Comment! Be the first one.