چاویارنیوز – شوان سابیر ئەو یاساناسەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەند چەکدارێکی پارتی ئازاریانداو برینداریان کرد، لە نووسینێکدا ڕایدەگەیەنێت: له‌سه‌ر بانگهێشتی كونسولگه‌ری ئه‌مریكا له هه‌ولێر / به‌شی سیاسی. له لایه‌ن به‌ڕێز دانیاڵ دۆڵان ( DANIEL DOLAN ) كه به‌رپرسی به‌شی سیاسییه له كونسولخانه بانگیان كردم ، ئه‌و بانگكردنه پاش ئه‌و ڕاپۆرته بوو كه ڕێكخراوی ( CPT ) بۆیانی به‌رز كردبۆوه و تیایدا بابه‌تی هێرش كردنه سه‌رم به ووردی بۆیان ڕه‌وانه كرا بوو .
وتیشی: كه چووم .. ئه‌و به‌ڕێز دانیاڵ دۆڵانه زانیاری ته‌واوی هه‌بوو. به‌س ووتی ده‌بێ له خۆته‌وه بیبیستین .. منیش له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئه‌خیر بۆم گێڕانه‌وه و باسی ئه‌وه‌م كرد كه هۆكاره‌كه‌ی چی بووه و كێ تۆمه‌تباره و چیم ده‌وێ و چاوه‌ڕێی چیم.
دەڵێت: باسی رێكاره سسته‌كانی قه‌زام كرد له‌و كه‌یسه و نمونه‌ی چه‌ندین كهیسیشم بۆ باس كردن كه له 24 سعاتدا ته‌واوی ڕووداوه‌كه به فلیم بۆ رای گشتی په‌خشكراوه. خێره ئه‌وه‌ی من ئه‌وه 15 ڕۆژه هیچ هه‌واڵی نییه ؟!
وتیشی: دوایین قسه‌م ئه‌وه بوو .. ئه‌گه‌ر لێره ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی نه‌بێته‌وه و تاوانكاران سزا نه‌درێن ئه‌وه هانا ده‌به‌م بۆ محاكمی ئه‌مریكا ، به‌و پێیه‌ی مبرراتی ئه‌وه هه‌یه كه قه‌زییه‌كه له محاكمی ئه‌مریكی سه‌یر بكرێ .. كه مبرراتهكهم بۆ باس كرد، ووتی حه‌قی خۆته و ئێمه ته‌واو پشتیوانیت ده‌كه‌ین و وه‌عدی ئه‌وه‌شی پێدام كه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ئه‌و بابه‌ته بوروژێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، قهولیشه له چه‌ند سه‌فاره‌ت و كونسولگهرییهكی تریش بابه‌ته‌كه گه‌وره بكه‌م، كه به فعلی من نه‌مده‌ویست وای لێ بێت به‌س ئه‌وه پازده رۆژ ڕه‌ت بوو … هه‌تا ئێستا هیچ نه‌كراوه …
جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، من له حه‌قی خۆم خۆش نابم … هه‌تا یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه.
له حه‌قی خۆم خۆش نابم؛
پارتی لێیدا، بەڵام كونسولگه‌ری ئه‌مریكا بانگهێشتی کرد
شوان سابیر ڕایدەگەیەنێت، دۆسیەکەم دەبەمە چەند کونسۆخانەیەکیترو گەورەتری دەکە، من له حه‌قی خۆم خۆش نابم ... هه‌تا یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه.

No Comment! Be the first one.