چاویارنیوز _ ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: پارتی لە رێگەی میدیاکانییەوە كار بۆ لەبیربردنەوەی پرسی مووچە دەكات
شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوەدەكات، شتێكی زۆر كۆمیدییە كاتێك پارتی باسی سەروەریی یاسا دەكەن، لەكاتێكدا خۆیان نازانن واتای ووشەی یاسا چییە.
دەشڵێت: میدیاكانی پارتی كاریان ئەوەیە بڕشێنەوە بە هێزە كوردپەروەرەكاندا.
ڕایگەیاند: پارتی لەوەتەی هەیە شتێكی نەكردووە یاسایی بێت، بۆیە پارتی هەمووشتێك بەپێچەوانەوە دەبینێ و هەرچی پارتی گوتی تۆ پێچەوانەكەی وەرگرە ڕێك تەواوە، هەردوێنێ پارتی تەواوی هێزەكەی برد بۆ گرتنی خورشید هەركی بەڵام بەلوتی شكاوەوە گەڕانەوە هەولێر.
وتیشی: میدیای پارتی ڕسواترین و نابەرپرسترین میدیایەو ئیشی ئەوان ڕشانەوەیە بەهێزە كورد پەروەرەكان، بەجۆرێك میدیایەكەیان تەنها كارلەسەر دڵخۆشكردنی دووژمنانی كورد دەكەن ، پارتی بۆ شاردنەوەی شكستەكانی خۆی لەحكومڕانی و بەربەست دروستكردن بۆ هاتنی مووچە لەبەغداوە دێت خەریكی چەواشەكاریە و بە بەرنامە كار بۆ ئەوە دەكات.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:
پارتی لە رێگەی میدیاکانییەوە كار بۆ لەبیربردنەوەی پرسی مووچە دەكات
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: پارتی لەوەتەی هەیە شتێكی نەكردووە یاسایی بێت، بۆیە پارتی هەمووشتێك بەپێچەوانەوە دەبینێ و هەرچی پارتی گوتی تۆ پێچەوانەكەی وەرگرە ڕێك تەواوە.

No Comment! Be the first one.