چاویارنیوز _ ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، پارتی مووچەی زیاتر لە 3000 زێرەڤانی وەهمی وەردەگرێت.
غالب محەمەد عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند : لەمانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە، لە هەموو لق و ناوچەکانی پارتیدا بەناوی وەهمی و بەبێ ئەوەی خۆیان پاگاداربن خەڵکیان دامەزراندووە کە ژمارەیان زیاتر لە 3000 كەس و بایۆمەتریشیان كردووە ، چوار مانگە مووچەكانیان دەخۆن و خۆشیان نازانن .
غالب محەمەد عەلی:
پارتی مووچەی وەهمی وەردەگرێت
غالب محەمەد باس لەوە دەکات، پارتی دامەزراندنی بۆ زیاتر لە 3000 کەسی وەهمی کردووە و مووچەکانیان وەردەگرێت.

No Comment! Be the first one.