چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: ناكرێت وەک پارتی هەمیشە داوای پێگەو پلەی بەرز لە حکومەتی عێراق بكەیت و کەچی خۆیشت وا پیشانبدەیت كە دژی عیراقیت، بەڵام وەك یەكێتی ئێمە دژی نین، بەڵكو عیراق بە قوڵایی ستراتیجی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم دەزانین.
وتیشی: پارتی سنوورەكان لەگەڵ بەشەکانیتری کوردستان دادەخات و ئازاری هاووڵاتیان دەدات، بۆیە پێویستە هەوڵبدەین، حكومەتێكی نوێ لەئاست بەرژەوەندییەكانی گەلەكەماندا پێکبهێنین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک یەکێتی و بەسوودوەرگرتنمان لە دیپلۆماسیەت و پێگەی خۆمان لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتیوانی لەو گۆڕانكارییانە دەكەین كە لەباكووری كوردستان هاتوونەتە پێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، هاوكات سیاسەتی كوردستانیمان بۆ رۆژئاوا و لە ئایندەدا بۆ رۆژهەڵاتیش هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە:
پارتی هۆکاری بڕینی موچەیە
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێوە دەڵێت: یەکێتی جیاوازی زۆری لەگەڵ لایەنەكان بە گشتی و بەتایبەت لەگەڵ پارتیدا هەیە، پارتی هۆکار بوو بە دروشمی بێمانا و بەناوی كەرامەتەوە، بەغدا مووچەی هەرێم نەنێرێت.
No Comment! Be the first one.