چاویارنیوز – پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەخنەی توند لە گوتاری پارتی دەگرێت دژی بەغدا و پێیوایە گوتاری پارتی هۆکاری بڕینی مووچەیە.
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەس فریای چارەسەرکردنی پڵتە و پینەکانی برادەرانی پارتی دەکەوین لە بەغدا چاکیان بکەینەوە.
ڕاشیگەیاند: پارتی هەڵبەزو دابەزی زۆریان لە گوتاری سیاسی هەیە، دەبێت پارتی لێبگەڕێت مامەڵەی هەرێم وەک هەرێمێک بێت لەگەڵ بەغدا، نەک لایەنێکی سیاسی بەویستی خۆی هەڵبەزودابەز بە وتاری هەرێمەوە دژی بەغدا بکات.
پارتی هەڵەی زۆرە لە بەغدا
پارتی کارێکی وایکردووە، هەر خەریکی هەڵەکردنە لەگەڵ بەغدا و دەبێت ڕاستیان بکەینەوە.

No Comment! Be the first one.