چاویارنیوز _ کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: دڕینی پۆستەرەکانی یەکێتی لەلایەن پارتییەوە، دیاردەیەکی بەردەوامە، نەک تەنها وەک پێشێلکارییەکی ئاسایی هەڵبژاردن سەیر دەکرێت، بەڵکو وەک هەوڵێک بۆ کاڵکردنەوەی مافی کاندیدەکان و سنووردارکردنی ئازادیی گوزارشت لە ناوچەی دیاریکراو دادەنرێت.
وتیشی: ڕێگریکردن لە گەیاندنی پەیامی یەکێتییەکان، مانای وایە لایەنی بەرامبەر ترسی لە پەیامی یەکێتی هەیە، چونکە بە لێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی ڕەسەنی یەکێتی نەگاتە گوێی هاووڵاتیانی زۆنی زەرد.
کارۆخ سەید ڕزگار:
پارتی پێشێلکاری دژی کاندیدەکانی یەکێتی دەکات
سەرۆکی حزبێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بە بەردەوامیی پارتی پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە ناوچەکانی زۆنی زەرد (ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان)، دەدڕێنێت.
No Comment! Be the first one.