چاویارنیوز ـ دوای ئەوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە کە هونەر ڕەشید ئاغا ڕادەستی پارتی کراوەتەوە و دواتر عەشیرەتی بارزان کوشتوویانە، بەڵام هێشتا پارتی و خودی بنەماڵەی بارزانی کوشتنی هونەر ئاغا ڕەتناکەنەوە.
هونەرڕەشید ئاغا، دوای چوونی بۆ سلێمانی و پەیوەندیکردنی بەیەکێتییەوە، دەستیکرد بەهێرشکردن و جنێودان بەبنەماڵەی بارزانی، بەڵام دواتر لەتەواوی قسەکانی پەشیمان بووەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، هونەرڕەشید ئاغا، دەبرێتەناو عەشیرەتی بارزان و لەوێ دادگایی دەکرێت، خودی مەسعود بارزانی لێیخۆش دەبێت، بەڵام پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکە لێی خۆشنابن و هەر لەوێدا، دەیکوژن و لەشوێنێک دەینێژن.
دوای ئەوەی ئەم هەواڵە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، تا ئێستا نە پارتی و نە بنەماڵەی هونەر ڕەشید ئاغا، کوژرانەکەی ڕەتناکەنەوە.
پارتی کوشتنی هونەر ڕەشید ئاغا ڕەتناکاتەوە
تا ئێستا نە پارتی و نە بنەماڵەی هونەر ڕەشید ئاغا، کوژرانی هونەرڕەشید ئاغا ڕەتناکەنەوە.

No Comment! Be the first one.