چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند: پارتی تۆمەت بۆ نێچیروان هەرکی دەدۆزێتەوە، لەمێژە کێشە لەنێوان عەشیرەتی هەرکی و سەرانی پارتی هەیە، کێشەکە لاناز نییە.
داشیگەیاند: دروستکردنی ئەو نەوعە کلیپانە بەناوی دانپێدانانەوە پاش پڕشەقکردنێکی چەند رۆژە کارێکی خراپە، چونکە نێچیروان هەرکی منداڵ نییە بچێت کاری نایاسایی بکات.
داوادەکات، پارتی ئەگەر چێژ لە ناکۆکی وەردەگرێت، ئەوا ئەم یارییە بە ئیشی عەشایەرانە مەکەن.
پارتی کێشەی لەگەڵ عەشیرەتی هەرکی هەیە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سیناریۆکەی پارتی بە کلیپ ناودەبات دژی نێچیروان هەرکی و دەڵێت: نێچیروان منداڵ نییە بچێت کاری نایاسایی بکات.
No Comment! Be the first one.