چاوێارنیوز _ پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە، پارتی دەیەوێت هەتا هەڵبژاردن یەك موچەی تر بێت. حكومەتی عێراقیش دەڵێت: دەبێت نەوت و داهاتی نانەوتی تەسلیم بکەن.
غالب محەمەد پەرلەمانتاری خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند “نیگەرانم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە دەیانەوێت تووشی گرفتم بكەن لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكان، فشاری زۆرم لەسەرە”.
باسی لەوەش كردووە، بەهۆی هاوسۆزیم بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بە ناچاری مووچەی مانگی (6)م ناردووە، چونكە ئاگاداری ژیان و گوزەرانیان بووم، بەڵام بەهیچ شێوەیەك تاكو نەوت لە ڕێگەی سۆمۆ هەناردە نەكرێت، ئەوا ناتوانم هیچ مووچەیەكی تر بنێرم.
كۆتا پەیامی سودانی بۆ هەرێمی كورددستان ڕایگەیاند، تاكە هۆكار بۆ چارەسەری گرفتەكان ڕێككەوتنە لەسەر ئەوەی لە ڕابردوو لەسەری ڕێككەوتووین بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.
ئەم پەیامەی سودانی گەیشتۆتە حكومەتی هەرێم و ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و وا بڕیارە هەر ئەمڕۆش شاندێكی هەرێم بەپەلە بچنەوە بەغدا و سبەینێ كۆبونەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان ئەنجام بدەن.
غالب محەمەد:
پارتی کێشە بۆ مووچە دروست دەکات
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند "نیگەرانم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە دەیانەوێت تووشی گرفتم بكەن لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكان، فشاری زۆرم لەسەرە".

No Comment! Be the first one.