چاویارنیوز _ کەمال چۆمانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەڵێت: سەرمایەی کۆمپانیای لانـاز بە پێنج ملیار دینار خەمڵێندراوە و لەو بڕە 2,762,500,000 ی بۆ مەنسور بارزانی دەگەڕێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بڕیاربوو خەڵک لە پارەی نەوت پشکی هەبێت، کەچی ئێستا پشکەکان تەنها بۆ گروپێکی بنەماڵەیە.
باس لەوەشدەکات، کێشەکە گوندی لاجان نییە، بەڵکو کێشەکە بونیادییە، تا ئەو سیستمە سیاسییە بەو جۆرە بەردەوامبێت و ریفۆرمی ریشەیی نەکا، گەندەڵیی بەرفراوانتر و سیستماتیکتر دەبێت، نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و ئابوورییش گەورەتر، تاوەکو گەندەڵی و نایەکسانیی کۆمەڵایەتیش گەورەتر بێت، توڕەیی جەماوەر زیاتر پەنگدەخواتەوە و هەرکاتێک بۆیان رێکبکەوێت و دەرفەتێک ببینن، توڕەیی خۆیان هەڵدەڕێژن.
پشکەکانی لاناز تەنها هی گروپێکی بنەماڵەن
ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: بەگوێرەی پەڕاوی تۆمارکراوی کۆمپانیاکان لە حکومەتی هەرێم، 50%ی خاوەندارێتی پشکەکانی کۆمپانیای لانـ.ـاز بۆ مەنسور مەسـعود بارزانی دەگەڕێتەوە، پشکەکانی دیکەش هی چەند بازرگانێکی تورکیایە.
No Comment! Be the first one.