چاویارنیوز _ به‌گوێره‌ی نوسراوەکە بۆ دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی راژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له داموده‌زگاكانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2026 بفه‌رمون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه تا شایسته داراییه‌كان دیاریبكرێن.
باس لەوەشدەکات، پێویستە له رۆژی ده‌رچوونی نوسراوه‌كه‌وه واته دوێنێ 22ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 تا 20 رۆژ بۆمان ره‌وانه بكه‌ن، به‌بێ دواكه‌وتن و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تایبه‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه، پێویسته به‌هه‌مان خشته‌ی راژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی به‌خشته‌ی جیا بۆمان ره‌وانه بكه‌ن.
بەمەش پاش 11 ساڵ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت پلە بەرزکردنەوە و سەرهموچەی فەرمانبەران ده‌ستپێبكاته‌وه.
پلە بەرزکردنەوە و سەرهمووچەی فەرمانبەران دهستپێدەكاتهوە
بەپێی نووسراوێک کە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه، داوادەکات کە خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا ئاماده بكه‌ن.
No Comment! Be the first one.