چاویارنیوز _ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سیپان ئامێدی ئاگادارنییە کە شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ پاراستنی پارتی خەریکی چ یارییەکی قێزەونە. شاسوار بۆ ڕاکێشان و سەرنج و دەنگی خەڵک زۆر پێی ئاساییە سیپان لە زیندانی پاراستندا بشکوژرێت.
شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: بەئەگەرێکی زۆرەوە سیپان ئامێدی هەرچیەکی وتبێت ، شاسوار بەزۆر پێی نووسیوە، چونکە شاسوار لێدوانی لەهەموو پەرلەمانتارەکانی کوردستان و عێراقی قەدەغەکردووە بە پۆستی فەیسیبووکیشیانەوە. جگە لەوانەی کە خۆی بۆیان دەنێرێت.
وتی: شاسوار شکستی هێناوە لەوەی هیچ شتێکی باش پێشکەشی دەنگدەرەکانی بکات بۆیە بە تەنسیق لەگەڵ پاراستن خەریکی ئەم سینارێۆ قێزەونانەیە کە ئامادەیە بۆ هێنانی کورسی، هاوڕێکانی خۆی رووبەڕووی رفاندن و سوکایەتی بکاتەوە.
باس لەوەش دەکات: لەگەڵ ئەوەشدا پارتی هیچ مافێکی ئەوەی نییە کە پەرلەمانتارێکی کوردستان برفێنێت. بەڵام دڵنیابن لەم قسەیەی من کە شاسوار بە تەنسیق لەگەڵ پارتی بۆ هێنانە سەرنج لەسەر خۆی ئەم کارەی کردوە بەرامبەر بە سیپان. چونکە پارتی دەزانێت هەردەنگێک بۆ شاسوار دەنگێکی گرەنتیکراوە لە گیرفانی پارتیدا.
No Comment! Be the first one.