چاویارنیوز _ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەو پێشنيازەی مەسعود بارزانی بۆ لایەنە کوردستانییەکانی کردووە، دەڵێت: تەنیا لە بەرژەوەندیی حزبەکەی خۆیدایە و جێبەجێکردنی ئاسان نییە، ئێمە چاوەڕوانی دەستپێشخەری گەورەترمان لێدەکرد بۆ کردنەوەی گرێکوێرەکانی پێکێهێنانی حکومەتی هەرێم و یەکلاکردنەوەی سەرۆک کۆمار
ئەمە لەکاتێکدایە، مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا چوار میکانیزمی بۆ دیاریکردنی سەرک کۆمار خستەڕوو، کە ئەمانەن، لە پەرلەمانی کوردستان کەسێک وەک نوێنەری کورد دیاریبکرێت، لایەنە کوردستانییەکان کۆببنەوە و لەسەر کەسێک رێکبکەون، فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەسێک دیاریبکەن و کەسێک لەلایەنەکانی تر یان کەسێکی بێلایەن دیاریبکرێت.
پێشنیازەکانی بارزانی تەنها لەبەرژەوەندی حزبەکەی خۆیەتی
دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی وەڵامی بارزانی دایەوە و دەڵێت: ئێمە چاوەڕێی دەستپێشخەری گەورەمان لە بارزانی هەبوو.
No Comment! Be the first one.